مووسڵ.. بە زۆر تۆبە بە سێ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا دەكرێت

مووسڵ-تایبەت بە KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، داعش لە مووسڵ بە زۆر تۆبەی بە سێ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ كردووە، كە یەكێكیان ئافرەتە.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان حامد) بۆ kdp.infoگوتی: "چەكدارانی داعش دوای ئەوەی دەستیان بەسەر مووسڵدا گرت، لە ناوچەی بەعاج بەزۆر تۆبەیان بە سێ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ كردووە".
گوتیشی: "ئەو سێ ئەندامە كەسوكاریان لەوێیە و ناتوانن تۆبەكردن رەت بكەنەوە، بۆیە رازی بوون تۆبە بكەن".
بە گوتەی (غەزوان) یەكێك لەو سێ ئەندامە ئافرەتە و یەكێكی دیكەیش هەڵاتووە و هاتووەتە هەرێمی كوردستان.
بڵند ئیبراهیم




