٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەحمەد چەلەبی و فارس چیچۆ كشانەوە.. حەیدەر عەبادی بوو بە جێگری یەکەم و ئێستا دەنگدان بۆ جێگری دووەم ساز دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بە KDP.info- دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی پەرلەماندا سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا و دواتر دەنگدان بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان ئەنجام درا كە جگە لە (حەیدەر عەبادی)، (ئەحمەد چەلەبی) و (فارس چیچۆ) خۆیان كاندید كرد، (حەیدەر عەبادی) نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنیت، بۆیە (ئەحمەد چەلەبی) كشایەوە.

 ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (ئەردەلان نوورەدین) بۆ kdp.infoگوتی: "لە سەرەتای كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا (سەلیم جبووری) بە زۆرینەی دەنگ وەكو سەرۆكی پەرلەمان هەلبژێردرا و دواتر دەنگدان بۆ جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كرا كە هاوپەیمانیی نیشتیمانی (حەیدەر عەبادی)ـیان كاندید كردبوو، بەڵام دواتر هەریەكە لە (ئەحمەد چەلەبی) و (فارس چیچۆ) خویان كاندید كرد كە (حەیدەر عەبادی) 149 دەنگ، (ئەحمەد چەلەبی) 107دەنگی بە دەست هێنا و (فارس چیچۆ)ـیش شەش دەنگ، بۆیە هیچ كامیان دەرنەچوون و دەنگی پێویستیان بە دەست نەهێنا كە 165دەنگە، بۆیە كۆبوونەوەكە دوا خرا".

(ئەردەلان) گوتیشی: "ئێستا كۆبوونەوەكە دەستی پێ كردەوە و (ئەحمەد چەلەبی) و (فارس چیچۆ) كشانەوە، دەنگدان بۆ (حەیدەر عەبادی) وەک جێگری یەکەم بەڕێوە چوو و 188 دەنگی کۆ کردەوە، دواتریش دەنگدان بۆ جێگری دووەم دەكرێت كە كاندیدی كورد (ئارام شێخ محەممەد)ـە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار