٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەلیم جبووری بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سێیەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەدا و لە پرۆسەی دەنگداندا کاندیدی یەکیەتیی هێزە نیشتیمانییەکان(سەلیم جبوری)-ی وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا و کاندیدی هاوپەیمانیی نیشتیمانی(حەیدەر عەبادی) بۆ جێگری یەکەم و کاندیدی کوردیش لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان(ئارام شێخ محەممەد) بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لە ئێستادا دەخرێنە دەنگدانەوە.

بەرلە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە و بە سەرۆکایەتیی بە تەمەنترین ئەندام(مەهدی حافز) و بە بەشداریی 273 ئەندام کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو، بەڵام هەردوو هاوپەیمانیی نیشتیمانی و قەوارەی دیالۆگی نیشتیمانی ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون.

لەو پرۆسەیەی دەنگداندا، کاندیدی یەکیەتیی هێزە نیشتیمانییەکان(سەلیم جبوری) 194دەنگ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی بەدەست هێنا و کاندیدی دووەمیش کە (عەبایچی) بوو، 19 دەنگی بە دەست هێنا.

لەو پرۆسەیەدا 273 ئەندام مافی دەنگدانیان هەبوو و لەو ڕێژەیەیش 60 کارتیان بەتاڵ کرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار