بەحركە.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی بۆ 6000 پەنابەر دابین دەكات

هەولێر-kdp.info-لە درێژەی دابەشكردنی هاوكارییەكان بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە, دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردن و ئاو و پێداویستیی بەسەر زیاتر لە 6000 كەسی پەنابەردا لە كەمپی بەحركە لە شاری هەولێر دابەش كرد.
رۆژی 15/7/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن, كە بەشێكیان زگورتین و ماڵ و حاڵیان جێ هێشتووە، لە هەڵمەتێكدا لە كەمپی بەحركە هەستان بە دابەشكردنی دۆشەك و ئاوی خواردنەوە بەسەر 1000 هاووڵاتی ئاوارەی كەمپەكەدا, هاوكات دابینكردنی خواردنی ئێوارە بۆ 6000 كەسی ناو كەمپەكە, كە تازە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوونە و لەو كەمپەدا نیشتەجێ كراون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
