٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپا هێرشی بۆ سەر تکریت بەرپا کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-Reuters-  سەرچاوە سەربازی و ئەمنییەکان دەڵین، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری تکریت، ئەمڕۆ سێشەممە سوپای عێراق هێرشی بەرپا کردووە، تا ئەو شارە لە دەست چەکدارانی داعش دەربێنێتەوە کە چەند هەفتەیەکە دەستیان بەسەردا گرتووە.

نزیکەی 20 ڕۆژیش دەبێ، جارێکی دی هێرش بۆ گێڕانەوەی تکریت بەرپا کرا، بەڵام سوپا دەیگوت لە دەوروبەری تکریتن و جێگیر کراون.

لە 12-ی حوزێراندا، چەکدارانی سوننەمەزهەب بە سەرکردایەتیی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش)، دەستیان بەسەر شاری تکریتدا گرت و تەواوی هێزە ئەنی و سەربازییەکانی سوپای عێراقیان لێی وەدەر نا.

تکریت 160کم باکووری بەغدا، ناوەندی شوێنکەوتووانی سەددام حوسێن و کۆنە ئەفسەرانی سوپای پێشووە کە پێوەندییان بە دەوڵەتی ئیسلامییەوە کردووە و دەستینا بەسەر بەشێکی زۆری باکوور و ڕۆژئاوای وڵاتدا گرت.

ئەفسەر و سەربازێک وەک دوو سەرچاوەی ئەم هەواڵە بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، 3-ی تەمموز، سوپا هێرشی کردووەتە سەر گوندی عۆجەزێدی(سەددام) کە دەکەوێتە 8کم باشووری شاری تکریت و دەستیان بەسەردا گرتووەتەوە و لەو کاتەوە بەرەو باکووری شار پێشڕەوی دەکەن.

هاوکات دەڵێن، شەڕێکی قورس لە گەڕەکی شیشینی تکریت بەرپا بووە.

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار