قەرەتەپە.. سێ تەقینەوە ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە

قەرەتەپە-تایبەت بەKDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆدووشەممە،سێ تەقینەوە لە ناحیەی قەرەتەپە ئەنجام دران کە بە هۆیانەوە ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە (سەباح برایەتی) بۆkdp.infoگوتی: سەعات حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ، کەسێکی خۆکوژ بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە لە گوندی تاتران لەناو سریەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان خۆی تەقاندووەتەوە، لە ئاکامدا ژمارەیەک پێشمەرگە شەھید بوون و هەندێکیش بریندار بوون.
(سەباح برایەتی) گوتیشی: ھەر ئەم ئێوارەیە لەناو قەرەتەپە و لە بەردەم چایخانەی ئیبا لە گەرەکی شیعەنشینەکان، کەسێکی خۆکوژ بە ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگرەوە ھاتووە خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام تەنیا بۆمبێکی لە کۆی ئەو بۆمبانەی بە بارهەڵگرەکەوە جێندراون تەقیوەتەوە، لە ئاکامدا خۆی وھاووڵاتییەکی دیکە بریندار بوون و خۆکوژەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە.
(برایەتی) روونیشی کردەوە، سێیەم تەقینەوەیش دوو بۆمبی چێندراو بووە کە بە ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییەک تەقیوەتەوە، لە ئاکامدا تەنھا زیانی ماددی ھەبووە و زیانی گیانی نەبووە.
بڵند ئیبراھیم




