تانەر یڵدز: حیسابەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنە هەمیشەیی

ئانكارا-KDP.info- وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا رایگەیاند، حیسابەكانی هەرێمی كوردستان لە هاڵك بانك دەگۆڕدرێن و دەكرێنە هەمیشەیی.
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا (تانەر یڵدز)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ئانكارا ئەو هەواڵانەی بەدرۆ خستەوە كە گوایا سەردانی وەزیرە كوردەكان بۆ توركیا بۆ وەرگرتنی بەشە پارەی هەرێمی كوردستان لە داهاتی نەوتدا بێت.
(یڵدز) گوتی: "داهاتی ئەو نەوتە بەپێی ئەو مكانیزمەی كە لە لایەن بەغدا و هەولێرەوە دانراوە، دابەش دەكرێت و سەدا پێنجی داهاتی ئەو نەوتە بەپێی بڕیاری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ قەرەبووكردنەوەی كوەیت دەبێت و سەدا 17ـی هیی هەرێمی كوردستانە و سەدا 83ـی دیكەیش بۆ عێراقە".
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا ڕوونیشی كردەوە: "سەردانی سێ وەزیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی پارە نییە، بەڵكوو بۆ گۆڕینی حیسابە بانكییەكانی هەرێمی كوردستان لە هاڵك بانكە، چونكە پێشتر ئەو حیسابانە حیسابی كاتی بوون، بەڵام ئەمجارە ئەو حیسابانە دەگۆڕدرێن و دەكرێنە حیسابی هەمیشەیی و داهاتی نەوتی كوردستانیش دەخرێتە ناو ئەو حیسابانەوە".
هیوا ئەردەلان




