شەقڵاوە.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی 2500 خێزانی ئاوارە كۆمەك دەكات

شەقڵاوە-KDP.INFO- لە درێژەی دابەشكردنی هاوكاری بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراك و پێداویستی و كەلوپەلی جۆراوجۆری بەسەر زیاتر لە 2500 خێزانی پەنابەردا لە شەقڵاوە دابەش كرد و هاوكات لە كەمپی خازریش 140 موبەریدە و 380 قاڵب بەفر دابەش دەكات.
رۆژی 14/7/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، لە هەڵمەتێكدا لە قەزای شەقڵاوە, 20 كیلۆ خواردنی رۆژانە بەسەر 2500 خێزاندا دابەش كرا.
لەلایەكی دیكەوە و بۆ پەنابەرانی شاری مووسڵ كە لە كەمپی خازر نیشتەجێ كراون، تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام هاوكارییان بەسەردا دابەش دەكات، لەو میانەیەیشدا دەزگای ناوبراو بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی (زەوی بیارق) زیاتر لە 90 موبەریدەیان بەسەر 90 خێزانی پەنابەری كەمپەكەدا دابەش كرد. هاوكات لە هەڵمەتێكی تردا بڕی 11250000 دینار لەلایەن حاجی یەحیای خێرومەندەوە بۆ پەنابەرانی كەمپەكە دابین كرا، كە لەلایەن تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بە ئەمانەتەوە بەسەر 450 خێزاندا دابەش كرا، كە هەر خێزانێكی كەمپەكە 25000 دیناریان پێ درا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
