فەرماندەی لیوای 31ـی سوپای عێراق و ڕۆژنامەنووسێک بریندار بوون

بابل-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ فەرماندەی لیوای 31 لە فیرقەی هەشت، لە میانەی ڕووبەڕووبوونە لەگەڵ چەكدارانی داعشدا لە ناوچەی "جەرف ئەلسەخر" بریندار بووە.
ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەری (كل العراق)ـی راگەیاندووە: "ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووبەوونەوە لە ناوچەی رویعیە و فازلییەی سەر بە ناحیەی جەرف ئەلسەرخر كە دەكەوێتە رۆژئاوای حللە، ڕووی دا و لە ئاكامدا فەرماندەی لیوای 31ـی سەر بە فیرقەی هەشتی سوپای عێراق عەقید (محیەددین سەلمان عەبد) بریندار بووە و بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەی موسیب كراوە".
لەلایەكی دیكەیشەوە، هەر ئەمڕۆ پەیامنێر و وێنەگری كەناڵی حورە لە میانەی ڕووماڵكردنی ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداران و سوپای عێراق لە ناوچەی رویعییەی سەر بە ناحیەی جرف ئەلسەخر بریندار بوون.
بڵند ئیبراهیم




