٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەعفەری و مالیکی ئەمڕۆیش کاندیدی سەرۆکوەزیرانیان پێ یەکلا نەبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرۆکی لیستی دەوڵەتی قانوون و سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی، لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرکوەزیران کۆ بوونەوە، بەڵام بێئەنجام بوو.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی سۆمەریە نیوز، ئەمڕۆ لە تەلاری پەرلەمانی عێراق، ھەر یەکە سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی(ئیبراھیم جەعفەری) و سەرۆکی لیستی دەوڵەتی قانوون(نووری مالیکی) کۆ بوونەوە لەبارەی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران، بەڵام کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام کۆتایی ھات و نەگەیشتنە ھیچ رێککەوتنێک.

ھەر یەکە لە پێکھاتەی سوننە و کورد، کاندیدەکانی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاری کردووە، بەڵام بە ھۆی سوربوونی (مالیکی)-یەوە بۆ سێبارە کاندیدکردنەوەی بۆ پۆستی سەرکوەزیران تاوەکو ئێستا لیستی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی نەیتوانیوە کاندیدی خۆیان دیاری بکەن بۆ ئەو پۆستە و زۆربەی لایەنەکانیش لەگەڵ سێبارە کاندیدکردنەوەی (مالیکی)نین.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار