داعش ئەم شوێنانەی بەدەستەوەن

اربیل-KDP.info- لە کاتێکدا کە شەڕ لەو شوێنانەی کە چەکدارانی توندڕۆی داعش دژ بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق لە ئارادایە، ئەو نەخشەیەی بەردەستتان ئەو شوێنانە دەستنیشان دەکات کە داعش تێیدا جێگیرە و هاوکات ئەو شوێنانەیش نیشان دەدات کە داعش لێیەوە پشتیوانی دەکرێت.
بازنە ڕەشەکان: شارە سەرەکییەکانی عێراقن.
پەڵە ڕەشەکان: ئەو ناوچانەن کە داعش کۆنترۆڵی کردوون.
پەڵە سوورەکان: ئەو شوێنانەن کە داعش چالاکییان تێدا ئەنجام دەدات.
هێڵە پەمەییەکان: ئەو شوێنانەن کە لێیانەوە کۆمەک و پشتیوانی داعش دەکەن.
لە سی ئێن ئێنەوە- سەرکەوت حەسەن




