٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یوئێن هۆشداری دەدات: سبەی پۆستەکان یەکلا نەبنەوە، عێراق نوقمی ئاژاوە دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق(نیکۆڵای میلادینۆف)، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، عێراق نوقمی ئاژاوە دەبێت ئەگەر بێت و پەرلەمانە دابەشبووەکەی، سبەی یەکشەممە، نەتوانێ پیشووەچوون لە پێکهێنانی حکوومەتدا بێنێتە ئاراوە.

(نیکۆڵای میلادینۆف) هاوکات داوایشی لە سەرجەم پەرلەمانتاران کرد لە کۆببونەوەی سبەی یەکشەممەی پەرلەمانی وڵاتەکەیان بەشداری بکەن.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاو کرایەوە، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (نیکۆڵای میلادینۆف) دەڵێت، ئەگەر بێت و پێشووەچوون لە یەکلاکردنەوەی کاندیدی هەر سێ پۆستەکەی سەرۆکایەتیی (سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان) نەیەتە ئاراوە، دۆخەکە تەنیا لە بەرژەوەندیی ئەوانەدا دەبێ کە دەخوازن و هەوڵی پارچەبوونی عێراق دەدەن و دەیانەوێت دەرفەتی بەرجەستەکردنی ئاشتی لەبار بەرن.

 

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار