٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق سلێمان بەگ بۆردوومان دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمان بەگ -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو ڕایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق شارەدێی سلێمان بەگیان بۆردوومان كرد و قوربانییشی لێ كەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو ڕائید (فارووق ئەحمەد) بە kdp.infoـی راگەیاند: "شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق گوندی باستەملی سەر بە شارەدێی سلێمان بەگیان بۆردوومان كردووە كە ئەو گوندە ماوەیەكە لە دەست چەكدارانی داعشدایە و لە ئاكامدا چوار كەس بریندار بوون كە هاوووڵاتیی سڤیلن".

ڕائید (فارووق) گوتیشی: "هەر ئەمڕۆیش جارێكی دیكە فڕۆكەكانی سوپای عێراق دەوروبەری شارەدێی سلێمان بەگیان بۆردوومان كرد، بەڵام ئێستا بۆردوومانەكە وەستاوە".

ئەوەیشی خستە ڕوو كە "لە ئێستادا دیاردەیەك لە خورماتوو پەیدا بووە كە هێرش دەكرێتە سەر ماڵان و دزییان لێ دەكرێت، ئێمەیش لەوەتەی پۆلیس لە سنوورەكە نەماوە بەتەنیا ئەمنییەت دەپارێزین و توانای كۆنتڕۆڵكردنمان نییە، هێزی پێشمەرگەش ئاساییشی دەوروبەر دەپارێزێت". 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار