٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی توركیا قۆناخی چارەسەری پرسی کوردی بە یاسایی کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info-  دوێنێ درەنگانی شەو، كۆبوونەوەی پەرلەمانی توركیا لە بارەی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای قۆناخی چارەسەری پرسی كورد، كۆتایی هات و پەرلەمان بە كۆی دەنگ ئەو پڕۆژەیاسایەی پەسەند كرد.

پڕۆژەیاسای چوارچێوەی یاسایی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد كە لە شەش خاڵ پێك هاتبوو، لە لایەن پەرلەمانەوە سێ رۆژ گفتوگۆی لەسەر كرا و سەرەڕای دژایەتیكردنی پڕۆژەیاساكە لە لایەن ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو پەرلەمانی توركیا بە237 دەنگی ئەرێنی لە بەرامبەر 37 دەنگی دژبەر، پڕۆژەیاساكەی پەسەند كرد و بەو جۆرە چوارچێوەی یاسایی بۆ قۆناخی چارەسەری پرسی كورد كرا بە یاسا و حكوومەت لەمەو بەدواوە بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە بە ئاسانی و بەبێ هیچ جۆرە ئاستەنگییەك، دەتوانێت لەگەڵ لایەنی كوردیدا درێژە بە دانوستانەكانی چارەسەركردنی پرسی كورد بدات.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار