لیستی عێراقییە: نووری مالیکی دەیەوێت ھەڵە بە ھەڵە چارە بکات

بەغدا-تایبەت بەKDP.info- سەرکردەیەکی لیستی عێراقییە دەڵێت، پێویستە ھەموو لایەک ھەوڵ بدەن بارودۆخی عێراق ئارام بکەنەوە نەک ئاڵۆزتری بکەن، بەڵام (مالیکی) دەیەوێت ھەڵە بە ھەڵە چارە بکات.
ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرکردە لە لیستی عێراقییە (حامد موتڵەگ) بە kdp.infoی راگەیاند: لێدوانەکانی (نووری مالیکی) ھەڵە بوون و لە بەرژوەندیی ھیچ لایەنێکدا نییە، بەڵکو پێویستە ھەموو کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە چارە بکرێن.
(حامد موتڵەگ) گوتیشی: گەلی کورد ھەمیشە ھاوکاریی ھەموو لایەنێکی کردووە بەبێ جیاوازی و مامەڵەکردنیان لەبەرامبەر رووداوەکانی ئەم دواییە مامەڵەیەکی ئەخلاقی و عێراقیانە بووە.
(موتڵەگ) روونیشی کردەوە، پێویستە ھەموو لایەک کارێکی وا بکەن رەوشەکە ئارام بێتەوە، نەک بەم جۆرە لێدوانانە ئاڵۆزتری بکەن، بەڵام (مالیکی) دەیەوێت ھەڵە بە ھەڵە چارە بکات.
بڵندئیبراھیم




