٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ئاو و کارەبای لە تلکێف بڕی

سەرچاوە: KDP.info

تلکیف-تایبەت بەKDp.info-  لە شەوی رابردووەوە داعش ئاو و کارەبای لەسەر پارێزگای مووسڵ بڕیوە و، داوا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بەھانایانەوە بچن.

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بە kdp.infoی راگەیاند: رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) شەوی رابردوو ئاو و کارەبای لە قەزای تلکێف و دەوروبەری بڕیوە و لە ئێستادا لە رەوشێکی خراپدا ژیان دەگوزەرێنن.

 سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی، داوا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوە کە بەھانای ئەوانەوە بچێت و رێگەچارەیەکیان بۆ بدۆزنەوە.

(سەیدۆ چەتۆ) روونیشی کردەوە، ئەگەر ئەوان سوور بن لەسەر ئەوەی کە بەردەوام دەبن لە بڕینی کارەبا و ئاو، ئەوانیش ئەو کارەبایەی لە ھەرێمی کوردستان بۆ مووسڵ دەچێت دەیبڕن و دەیدەنە ناوچە کوردییەکان.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار