٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھۆشیار زێباری: کورد تەنیا لە حکوومەتەکەی مالیکی کشاوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، کورد تەنیا لە حکوومەتەکەی (مالیکی) کشاوەتەوە و بەشداری لە دانیشتەکانی پەرلەمان دەکەن، بۆئەوەی حکوومەتێکی نوێ بە بەشداریی ھەموو لایەنەکان دروست بکرێت و ڕووبەڕووی چەکدارە توندۆکان ببێتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق(ھوشیار زێباری) بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، وەزیرە کوردەکان بە تەواوەتی لە حکوومەتی عێراق کشاونەتەوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە لێدوانەکانی (نووری مالیکی) کە باسی لەوە کردبوو ھەولێر میوانداریی تیرۆرستان دەکات.

(زێباری)گوتیشی: "کورد بەردەوام دەبن لە بەشداریکردن لە دانیشتەکانی پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەوەی حکوومەتێکی نوێ دروست بکرێت بە بەشداری ھەموو لایەنێک و روبەڕووی چەکدارە توندڕەوەکان ببێتەوە کە دەستیان بەسەر زۆر ناوچەی عێراقدا گرتووە."

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا عێراق بە کردار بووەتە سێ وڵات، یەکەمیان کورد و دووەم کە داعش دەستی بەسەر داگرتووە و وڵاتی سێیەمیش بەغدایە.

پاش کشانەوەی وەزیرانی کورد لە حکوومەتەکەی،  (مالیکی)، بە وەکالەت (حوسێن شەھرستانی) بە وەزیری دەرەوەی عێراق دەستنیشان کرد.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار