٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق پاڵاوتەی گەیارەیان تێکشکاند

سەرچاوە: KDP.info

مووسل تایبەت بە  –KDP.infoدرەنگانی ئێوارە ی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق لە جۆری سوخۆی پاڵاوتەی گەیارەیان لە باشووری شاری مووسڵ بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا بووە هۆی تێكدان و سووتانی هەموو عەمبارەكانی تایبەت بە پاڵاوتەكە.

ئەندامی لیژنەی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە مووسل(غەیاس سورچی) بەKdp.info ی ڕاگەیاند: "سەعات 8-ی ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عیراق پاڵاوتەی گەیارەیان بۆردومانی كرد و لە ئەنجامدا هەموو عەمبارەكان و پاڵاوتەی گەیارە بە تەواوی سووتاوە و تێكشكێندراوە."

ئەندامی لیژنەی ئەمنی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە مووسل گوتیشی، "ئاماری كوژراوەكانمان نەزانیوە، بەڵام كوژراو و بریندارێكی زۆر هەبووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەكانی سەنتەری شاری مووسڵ و زۆر بەی كوژراو و بریندارەكانیش فەرمانبەری ئەو پاڵاوتەیە بوون."

پاڵاوتەی گەیارە بە دووری 85 كم دەكەوێتە باشووری شاری مووسل.

نەشوان بەرزنجی  

هەواڵی پەیوەندیدار