بە هۆی خۆپێشاندان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە.. بەغدا لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی عێراق لە بەریتانیا دەپرسێتەوە

بەغدا-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە کە لێپرسینەوە لەگەڵ کارمەندانی باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن بکات، چونکە خۆپێشاندانیان کردووە بۆ جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق.
بەپێی بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کراوە ئەو فەرمانبەرانەی خۆپیشاندانیان کردووە لە باڵیۆزخانەی لەندەن بۆ جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق، بۆئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
ھەر لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، ھەرکاتێک سەلمێندرا کە بەشدارییان لە خۆپیشاندان کردووە، سزا بدرێن بەدەرکردن یاخود پەراوێزخستن لە کارەکەیان، لەبەر ئەوەی کارێکی مەترسیداریان ئەنجام داوە و ھەر کارمەندێکیش ئامادەی لێپرسینەوە نەبێت پەراوێزبخرێت.
بڵند ئیبراھیم




