بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی عێراق،10ھاووڵاتیی کوژران

مووسڵ-تایبەت بەKDP.INFO- ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق پارێزگای مووسڵیان بۆردوومان کرد، لە ئاکامدا 10ھاووڵاتی کوژران.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق ناوچەی (باب سەرا)-ی بۆردوومان کرد، لە ئاکامدا10ھاووڵاتی کوژران، کە سەرقاڵی مەلەکردن بوون."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ لە ناوچەی (حەمام عەلیل) لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی فڕۆکەکانی سوپای عێراقێ، 12تانکەری سووتەمەنی سووتاون."
(مەموزینی)زیاتر گوتی: "رۆژانە بە بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق ناوچە جیاکانی مووسڵ بۆردوومان دەکات."
بڵند ئیبراھیم




