٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ مالیكی: ناكرێت بەبێ بەڵگە هاوبەشە كوردەكانمان تۆمەتبار بكەین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بە KDP.INFO- گوتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی سەبارەت بە تۆمەتباركردنی هەرێمی كوردستان بە پشتگیریكردنی تیرۆر، داوای بەڵگە لە (نووری مالیكی) دەكات و دەشڵێت: "ناكرێت بە بێ بەڵگە هاوبەشە كوردەكانمان تۆمەتبار بكەین".

 

گوتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی (بەلیغ ئەبو كەلل) بە "سۆمەرییە نیوز"ـی راگەیاندووە: "پێویستە سەرۆكوەزیران ئەو بەڵگانە ئاشكرا بكات كە دوێنێ ئێوارە باسی لێوە كرد و كوردی بە پشتگیریكردنی تیرۆر (داعش) تۆمەتبار كرد، چونكە ئێمە وەكو هاوبەشێكی سیاسی ئاگاداری ئەو بابەتە نین".

(ئەبو كەلل) دەپرسێت، ئەگەر كورد پشتگیری لە تیرۆر دەكەن بۆ (نووری مالیكی) وەزیرە كوردەكانی لە حكوومەت دەستگیر نەكردووە.

هاوكات گوتیشی: "كورد لە پرۆسەی سیاسیدا شەریكن و تۆمەتباركردنی هاوبەشەكانمان پێویستە بە بەڵگەی دروست و راست بێت، نەك تەنیا پڕوپاگەندە بێت، چونكە لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێكدا نییە".

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی ئەوەیشی خستە ڕوو، ئەو جۆرە لێدوانانە ئاستەنگ دەخەنە بەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت بە تایبەت لەگەڵ لیستی دەوڵەتی یاسادا.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار