٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش خێر بە مەڕوماڵاتی كوردانی شەبەكەوە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -تایبەت بەKDP.info- ئەمڕۆ لە پارێزگای مووسڵ چەكدارانی داعش لە گۆڕەپانی فرۆشتنی مەڕوماڵات كە كوردانی شەبەك لەوێ كار دەكەن، دەستیان بەسەر هەموو مەڕوماڵاتەكەدا گرتووە و سەریان بڕیون و بە نرخێكی هەرزانیش بە هاووڵاتیانیان فرۆشتووە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە kdp.infoـی راگەیاند: "ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە ناوچەی گۆگجەلیل كە گۆڕەپانی مەڕوماڵاتی لێیە و كوردانی شەبەك لەوێ كاری فرۆشتنی مەڕوماڵات دەكەن، دەستیان بەسەر تەواوی مەڕوماڵاتەكەدا گرتووە و سەریان بڕیون و نرخی (كیلۆیەك بە چوار هەزار دینار) فرۆشتوویانە بە هاووڵاتیان".

(مەمووزینی) گوتیشی: "دوای ئەوەی گۆشتەكەیان فرۆشتووە پارەكەیان بۆ خاوەنی مەڕومالاتەكە گەڕاندووەتەوە، بەڵام زۆر زەرەریان كردووە، چونكە نرخی یەك كیلۆ گۆشت لە مووسڵ بە 12 هەزار دینارە".

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی زیاتر ڕوونی كردەوە، داعش ئەمە جاری یەكەمیان نییە، بەڵكوو دووەم جارە ئەم كارە لەگەڵ شەبەكدا دەكەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار