٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. سوپای عێراق بە سەختی حەمام عەلیلی بۆردوومان کرد

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ_تایبەت بەkdp.info-  فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراق بە سەختی ناوچەی حەمام عەلیلی لە پارێزگای مووسڵ بۆردومان کردووە، کە بە هۆیەوە زیانی زۆری گیانی و ماددی لی کەوتووەتەوە.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "چەند رۆژێکە فرۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق مووسڵ بۆردوومان دەکەن، ئەمڕۆیش گەڕەکی حەمام عەلیلیان بۆردوومان کردووە، لە ئاکامدا سێ ھاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەیش بریندار بوون."

 (سەعید مەموزینی )گوتیشی: "ژمارەیەکی زۆری چەکداری داعشیش کوژراون، بەڵام ئەوان ئاماری کوژراو و بریندارانیان بڵاو ناکەنەوە."

زیاتر گوتی، هەر بە ھۆی بۆردوومانی فرۆکەکانی سوپای عێراق، عەمبارێکی گەورەی سووتەمەنی تەقیوەتەوە کە چەکدارانی داعش سوودیان لێی وەردەگرت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار