٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردەلان نوورەدین: پۆستی سەرۆککۆمار بۆ یەکێتییە و دوو کاندیدیشی هەن.. ڕەنگە زووتر لە چاوەڕوانییەکان لایەنەکان ڕێککەون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەژێر گوشارێکی زۆر ھاتووەتە پێشەوە و دانوستانیش لەنێوان لایەنەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەباری پۆستی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەوە بەردەوامە و ڕەنگە زۆر درێژە نەکێشێ. گوتیشی، "پۆستی سەرۆککۆمار بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەبێت و ئێمەش وەکو پارتی لاریمان نییە."

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر پارتی دیموکراتی  کوردستانی (ئەردەلان نوورەدین) بە kdp.infoی راگەیاند: "هێشتا ھیچ رێککەوتنێک نەکراوە لەبارەی پۆستی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ب ەتایبەت لەگەڵ کورد، تەنیا لەژێر گوشارێکی زۆردا کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقی ڕێک خرا، ئەگەر نا کۆبوونەوەکە بۆ مانگی داھاتوو دواخرابوو، بەڵام گوشارێکی زۆر لەسەر عێراق ھەیە، بۆیە رەنگە لە ماوەیەکی کەمدا رێککەوتنێک بکرێت."

(ئەردەلان نوورەدین )گوتیشی: بەھۆی ئەو گوشارە زۆرەی کە ھەیە، دانوستانەکان لە بەغدا لەنێوان لایەنەکاندا بەردەوامن بۆ ئەوەی لەبارەی پۆستی سەرۆکی کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانەوە رێک بکەون، بۆیە ئەگەر ھەیە لە ھەرکاتێکدا بگەنە رێککەوتن."

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی زیاتر گوتی، "بەھۆی ئەو بارودۆخەی ھاتووەتە پێشەوە و ئەو گوشارانەی بۆ پەلەکردن لە دیاریکردنی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە، لە ئێستادا لیژنەی دانوستانکاری ھەرێم پەکی کەوتووە و کارەکانی راگرتوون، بەڵام لە بەغدا ھەموو لایەنەکان نوێنەری خۆیان ھەیە و بەشداری لە دانوستانەکاندا دەکەن، بۆئەوەی رێک بکەون."

ئەوەشی خستەڕوو، "پۆستی سەرۆککۆمار بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەبێت و ئێمەش وەکو پارتی لاریمان نییە و ئەوانیش دوو کاندیدیان ئامادە کردووە، بەڵام ئامادە نەبوو ناوی کاندیدەکان ئاشکرا بکات."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار