٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی توركیا دوو ماددەی پڕۆژەیاسای قۆناخی چارەسەری پەسەند كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info-  جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا گوتی، دوێنێ پەرلەمانی توركیا دوو ماددەی سەرەتایی پڕۆژەیاسای قۆناخی چارەسەری پەسەند كرد.

جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا (بەشیر ئاتالای) گوتی: "دوێنێ پەرلەمانی توركیا بە فەرمی دەستی بە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای قۆناخی چارەسەری كرد و هەر دوێنێ دوو ماددەی سەرەتایی ئەو پڕۆژەیاسایە لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند كران."

(ئاتالای) گوتی: "توركیا بۆ خۆی قۆناخی چارەسەری بەڕێوە دەبات و هیچ ناوبژیوان یا لایەنی سێیەم ئامادەی بەڕێوەبردنی قۆناخەكە نابێت، چونكە حكوومەت و لایەنی كوردی بۆ خۆیان راستەوخۆ دانیشتوونە و گفتوگۆیان كردووە و لەمەدوایش هەر بەو جۆرە بۆ بەرەوپێشەوەبردنی قۆناخی چارەسەری و چارەسەركردنی پرسەكان گفتوگۆ دەكەین، بۆیە پێویستمان بە هیچ مەكانیزمێكی نێودەوڵەتی یا لایەنی سێیەم نییە."

(ئاتالای) گوتیشی، تا ئێستا هەموو كاروبارەكانی قۆناخی چارەسەری زۆر بەباشی بەرەوپێشەوە دەڕون و لە داهاتوویشدا بەرەوپێشەوەبردنی بە هۆی لەیەكتێگەیشتنی هەردوولا ئاسانتر دەبێت.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار