٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شارەوانیی ئاكرێ هاوكاریی هێزی پێشمەرگە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئاكرێ -KDP.info- بە مەبەستی هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە كە ئێستا لە سەنگەرەكانی بەرگریدان بۆ پارێزگاریكردن لە خاكی كوردستان، هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی هاوكاریی دارایی بۆ هێزی پێشمەرگە لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ بە ڕێوە چوو.

لەو بارەیەوە بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانیی ئاكرێ (زێرەڤان تەمو)، بۆ kdp.infoگوتی: "وەك ئەركێكی نشتیمانی و نەتەوەیی، بە پێویستمان زانی كۆمەكی دارایی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كە ئێستا لە سەنگەری بەرگریدان، كۆ بكەینەوە و بۆ ئەو مەبەستەیش سەرۆكی شارەوانی و فەرمانبەر و ئەندازیار و كارمەندانی شارەوانیی ئاكرێ، بەشدارییان لە پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگەدا كرد".

(زێرەڤان تەمو) هەروەها ڕوونیشی كردەوە: "هەر كاتێك پێویستیان بە ئێمە هەبێت، ئامادەین شانبەشانی برا پێشمەرگەكان بەرگری لە نیشتمان بكەین و لەو پێناوەیشدا گیانی خۆمان بەخت بكەین".

ساڵح محەممەد تەیرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار