٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تەلەعفەر.. لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكەكانی سوپای عێراق 38 كەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

تەلەعفەر -تایبەت بە KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك دەڵێت، لە ئەنجامی بۆردوومانكردنی گوندێكی سەر بە شارۆچكەی تەلەعفەر لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراقەوە، 38 كەس بوونەتە قوربانی.

 

فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك لیوا (عەبدولڕەحمان كەورینی)، بە kdp.infoـی راگەیاند: "شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق گوندی عایزیە كە 12 كیلۆمەتر لە شارۆچكەی تەلەعفەرەوە دوورە، بۆردوومان كردووە و لە ئاكامدا 15 كەس گیانیان لە دەست داوە و 23ـی دیكەیش بریندار بوون".

لیوا (عەبدولڕەحمان كەورینی) ڕوونیشی كردەوە: "لەناو قوربانییەكاندا 9 كەس لە یەك خێزانن كە منداڵی پزیشكێكن".

گوتیشی: "لە ئێستادا بۆردوومانكردنی فڕۆكەكانی سوپای عێراق وەستاوە و ناوچەكە ئارامە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار