لە رەمەزاندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراك و پێداویستی بەسەر 2000 خێزاندا دابەش دەكات

هەولێر-KDP.info- لە درێژەی دابەشكردنی هاوكارییەكان بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە كەمپەكان و هاوكات پەنابەرانی پارێزگای مووسڵ لە كەمپی خازر و ئاوارەكانی شاری كەركووك, دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراك و پێداویستی بەسەر 2000 خێزانی پەنابەردا دابەش دەكات.
رۆژی 7/7/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەرانی شاری مووسڵ لە كەمپی خازر و هەروەها لە شاری كەركووك بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە، هەستا بە دابەشكردنی خۆراك بەسەر 1500 خێزانی ئاوارەی شارەكانی دیكە كە لە شاری كەركووك نیشتەجێ كراون.
لەلایەكی دیكەوە و لە درێژەی هاوكاریكردن و یارمەتیدانی ئاوارەكانی پارێزگای مووسڵ كە ئێستاكە لە كەمپی خازر نیشتەجێ كراون, دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەندین هەڵمەتی جیاجیادا ئەم پێداویستیانەیان بەسەردا دابەش كردن.




