٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کوردستان ڕاێگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، بۆ مانگی داھاتوو دواخرا.

 

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان(رێناس جانۆ) بە kdp.infoی راگەیاند: بڕیار بوو سبەی پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە، بەڵام بەھۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان لەبارەی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە، دواخرا بۆ 12/8/2014کە دەکاتە مانگی داھاتوو.

بەپێی زانیارییەکانی kdp.info، نەک پۆستی سەرۆکوەزیران کە هێشتا لایەنە سیاسییەکانی عێڕاق لەبارەیەوە ڕێکنەکەوتوون، کە هەردوو پێکهاتەی سوننە و کورد لە خۆپاڵاوتنەوەی کاندیدی دەوڵەتی یاسا کە نووری (مالیکی)-یە، نیگەرانن و دەڵێن دەبێ بگۆڕدرێت، بەشێکیش لە پێکهاتەی شیعە هەمان ڕایان هەیە. هەڵبەت پۆستی سەرۆککۆماریش کە پشکی کوردە، هێشتا ڕوون نەبووەتەوە کێ و کەی دیاری دەکرێت، سوننەکانیش هێشتا لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانەوە کۆک نین و کاندیدیان بۆی یەکلا نەکردووەتەوە.

(رێناس جانۆ) گوتیشی: ئەگەر سبەی کۆبوونەوەیش ئەنجام درابایە، ئێمە بەشداریمان لەو کۆبوونەوەیە نەدەکرد، چونکە سەرۆکوەزیران سوورە لەسەر سێبارە خۆکاندنیکردن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و ئەمەش مایەی قبووڵکردن نییە لای ئێمە.

ئەو گوتیشی: تا پۆستی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە یەکلایی نەکرێنەوە، ئەستەمە پەرلەمان بتوانێ کۆ ببێتەوە، چونکە ھەر پۆستێک بە لایەنێک دەدرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار