مووسڵ.. داعش پێنج کوردی دیکەی ڕفاندن

مووسڵ-تایبەت بەKDP.INFO- ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە مووسڵ پێنج کوردی دیکەیان ڕفاندووە کە دووانیان برانە.
بەرێوبەری راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە پارێزگای مووسڵ و لە نەبی یوونس، چەکدارانی داعش پێنج کوردی دیکەی شەبەکیان ڕفاندوون کە لە یەک خێزانن و دووانیان بران."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ لە گوندی گۆگجەلیل کە دانیشتووانەکەی کوردی شەبەکن مەڕوماڵاتێکی زۆریان تاڵان کردووە."
روونیشی کردەوە، بە رفاندنی ئەو پێنج کوردەی شەبەک لە -10-ی حوزێران، لە دوای کۆنترۆڵکردنی مووسڵ لەلایەن داعشەوە، تا ئێستا 55کوردی شەبەک رفێندراون.
بڵند ئیبراھیم




