پاسدار، زیاتر لە 2 هەزار سەر مەڕ و شەش كەسیان دەستبەسەر كرد
__2014_07_06_h16m0s59__BA.jpg)
سۆران -KDP.info- سوپای پاسدارانی ئێران لە كوێستانەكانی گوندی گوندەژۆری سەر بە شارۆچكەی حاجی ئۆمەران، زیاتر لە 2 هەزار مەڕ و شەش شوانكاریان دەستبەسەر كردن.
بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران (مەغدید عەریف)، تایبەت بە kdp.infoرایگەیاند: "بەردەوام لە وەرزی بەهار و هاویندا سوپای پاسدارانی ئێران، شوان و ئاژەڵانی ڕەوەندەكان لە سنوورەكان دەست بەسەر دەكەن، لە كوێستانەكانی گوندی گوندەژۆریش دەستیان بەسەر زیاتر لە 2 هەزار مەڕدا گرت و شەش شوانكاریشیان دەستگیر كردن، ئێمەیش وەك لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ئازادكردنی ئەوان".
سوپای پاسدارانی ئێران، لە تەواوی سنوورەكانی ئەو ناوچەیەدا بارەگا و پایەگایان دامەزراندووە و ناوە ناوەیش بە سنوورە كوێستانییەكاندا دەسووڕێنەوە و شوانكارەكان لەسەر سنوورەكان دەستگیر دەكەن.
ئیسماعیل گوندەژۆری




