مووسڵ... داعش باج وەردەگرێت

مووسڵ -تایبەت بە KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، داعش لە مووسڵ دەستی كردووە بە وەرگرتنی باج لەو كەلوپەلانەی بۆ ئەو شارە دەبردرێن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەمووزینی)، بە kdp.infoـی راگەیاند، لە پارێزگای مووسڵ چەكدارانی داعش گومرگیان داناوە و هەر ئۆتۆمبێلێك بچێتە ناو مووسڵەوە و كەلوپەل ببات، باجی لێ وەردەگرن.
(مەمووزینی) گوتیشی: "ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە تایەی ئۆتۆمبێلی بۆ مووسڵ بردووە و شوفێرەكەیشی كوردە، لەلایەن چەكدارانی داعشەوە 600 دۆلاری وەكو باج لێ وەرگیراوە".
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، هەر دوێنێ داعش مەزاری نەوەیەكی ئیمام (عومەری كوڕی خەتاب)ـیان لە سنووری قەزای مەخموور بە ناوی (عەبدوڵڵای كوڕی عاسمی كوڕی عومەری كوڕی خەتاب) كە پێی دەگوترێت سوڵتان، تەقاندەوە.
ئەوەیشی خستەڕوو كە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا كوڕی سەرپەرشتیاری مەزارەكە بریندار بووە.
بڵند ئیبراهیم




