٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمیتەی چاودێریی قۆناخی چارەسەری دادەمەزرێت.. لە حکوومەت و کورد پێک دێت

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info-  وەزیری ناوخۆی توركیا لە بارەی هەنگاوەكانی حكوومەتەوە بۆ بەرەوپێشەوەبردنی قۆناخی چارەسەری گوتی، لە رۆژانی داهاتوودا بۆ ئەوەی قۆناخی چارەسەری بە باشی بەرێوە بچێت، كۆمیتەی چاودێریكردنی قۆناخی چارەسەری دادەمەزرێت.

وەزیری ناوخۆی توركیا (ئەفقان ئاڵا) لە بارەی هەنگاوەكانی حكوومەتی توركیا بۆ بەرەوپێشەوەبردنی قۆناخی چارەسەری رایگەیاند كە دوای ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای تایبەت بە قۆناخی چارەسەری بڕیار دراوە بۆ چاودێریكردن لە قۆناخی چارەسەری و ئەو هەنگاوانەی كە پێویستە جێبەجێ بكرن و هەروەها بۆ كردنەوەی كەناڵی دیالۆگ لە نێوان هەر دوولادا، بڕیار دراوە كە رۆژانی داهاتوو كۆمیتەیەكی هاوبەش بە ناوی كۆمیتەی چاودێریی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد دابمەزرێت.

(ئاڵا) گوتی: "ئەو كۆمیتەیە كە چاودێری لەسەر هەنگاوەكانی قۆناخی چارەسەری و دواتریش چاودێری لەسەر پڕۆسەی چەك دانان دەكات بە هاوبەشی پارتی دیموكراتیكی گەلان و حكوومەت دادەمەزرێت و ئەو كۆمیتەیە هاوكات كاناڵی دیالۆگی نێوان حكوومەت و لایەنی كوردی دەبێت."

گوتیشی، كۆمیتەكە لە نوێنەرانی بێلایەن و سەربەخۆی حكوومەت و لایەنی كوردی دادەمەزرێت و هاوكاریی هەر دوولا دەكەن بۆ بەئەنجامگەیاندنی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار