٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆجەلان ئازاد ناكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئیستانبووڵ-KDP.info-  وەزیری دادی توركیا لە بارەی دەنگۆی ئازادكردنی ئۆجەلانەوە رایگەیاند، گۆڕانكارییە یاساییەكان كاریگەری لە سەر رەوشی ئوجەلان ناكەن و ئازاد ناكرێت.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی كە گوایا لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییە یاساییانەیلە توركیا ئەنجام دراون، سەرۆكی زیندانیکراوی پەكەكە (عەبدوڵلا ئوجەلان) بە سوودوەرگرتن لەو گۆڕانكارییانە ساڵی 2015 ئازاد دەكرێت، ئەمڕۆ وەزیری دادی توركیا (بەكر بۆزداغ) وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە و هەمووی رەت كردنەوە و گوتی: "ئوجەلان ئازاد ناكرێت."

(بەكر بۆزداغ) گوتی: "ئەو گۆڕانكارییە یاساییانە بۆ چارەكردنی پرسی كورد و كۆتاییهێنان بە توندوتیژی و وەلاوەنانی چەكن و هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر بارودۆخی (ئۆجەلان) نابێت و ئازاد ناكرێت."

(بۆزداغ) گوتیشی، مەبەست لە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە دەنگۆیانە لەم قۆناغەی ئیستادا، لاوازكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیایە و چەند كەس و لایەنێك دەیانەوێ بەو جۆرە حكوومەت بەوە تۆمەتبار بكەن كە گوایا لەگەڵ پەكەكە یا (ئۆجەلان)-دا رێككەوتووە.

(بۆزداغ) جەختی كردەوە، ئەو دەنگۆیانە تەنیا پلانی قیزەونی چەند كەس و لایەنێكن و دوورن لە راستییەوە.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار