٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەكەكە لە ناوچەی هەكاری سێ شوانی رفاند

سەرچاوە: KDP.info

هەکاری-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی ئەمنیەتی هەكاری رایگەیاند كە، سەرلەبەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ئەندامانیپەكەكە لە كوێستانەكانی مەیدانی سەر بە هەكاری، سێ شوانیان ڕفاندووە کە دووانیان پاسەوانی گوندن و خانەنشین كراون و یەكێكی دیكەیشیان هاووڵاتییەكی ئاساییە.

بەپێی لێدوانی بەڕێوەبەری ئەمنیەتی هەكاری، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، هەر یەك لە سەرۆكی پێشووی كۆمەڵەی پاسەوانانی گوند –جاش- (ئەمین ئۆزەر) و پاسەوانی گوندی خانەنشینكراو (عیسا ئەرەن) و هاووڵاتییەكی دیكە بە ناوی (عومەر یوجە) بۆ لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەكانیان روویان لە كوێستان و بەرزاییەكانی ناوچەی مەیدانی سەربە هەكاری كردووە، بەڵام لە لایەن گرووپێك لە ئەندامانی پەكەكەوە رفێنراون و دوای ئاگاداركردنەوەی هێزی جەندرمە لەو رووداوە، هێزەكانی جەندرمە بە هاوبەشی هێزە ئەمنییەكانی دیكە بۆ رزگاركردنی ئەو سێ شوانە لە ناوچەكەدا دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بەرفراوان كردووە.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار