٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 31شوفێری تورکیای ئازاد کرد

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-تایبەت بەKDP.info-  قایمقامی قەزای مەخموور گوتی، دوای ئەوەی لە رووداوەکانی مووسڵ ژمارەیەک شۆفێری تورکیا دەستگیر کران، ئەمڕۆ31شوفێر لە لایەن داعشەوە ئازاد کران.

 

قایمقامی قەزای مەخموور(ئیبراھیم شێخەڵا)، لە لێدوانێکی تایبەتدا بەkdp.infoی راگەیاند: لە کاتی رووداوەکانی مووسڵدا ژمارەیەک شوفێری تورکیایی کە بە ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر کەلوپەلیان بۆ ئەو پارێزگایە دەگوازتەوە، لەلایەن چەکدارنی داعشەوە دەستگیر کران، بەڵام ئەمڕۆ 31 لەوانە ئازاد کران.

سەبارەت بە چۆنیەتیی ئازادکردنیان، (ئیبراھیم شێخەڵا) گوتی: "کۆنسووڵخانەی تورکیا گفتوگویان ھەبووە لەگەڵ چەکدارەکان لە رێگەی ھەندێک کەسایەتی و دواتر ئەو شوفێرانەیان ئازاد کردووە، بەڵام نازانم رێککەوتنەکە چۆن بووە."

قایمقامی قەزای مەخموور روونیشی کردەوە، "ئەو شوفێرانە دەگەڕێنینەوە بۆ ھەولێر، بۆ ئەوەی لە رێگەی کۆنسووڵخانەی تورکیاوە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار