ئەورووپا پشتگیریی چارەکردنی پرسی کورد دەكات
__2014_07_03_h10m30s30__BA.jpg)
ئانکارا-KDP.info- یەكیەتیی ئەورووپا رایگەیاند كە هەنگاوەكانی ئەم دواییەی توركیا بۆ بەرەوپێشەوەبردنی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد، جێگای خۆشحاڵی ئەوانە.
یەكیەتیی ئەورووپا رایگەیاند كە ئەو هەنگاوانەی بەم دوایانە لە لایەن حكوومەتیتوركیاوە بۆ بەرەوپێشەوەبردنی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد نراون، خزمەتی ئاساییكردنەوەی توركیا و بەهێزتركردنی بازنەی دیموكراسیەت و ماف و ئازادییەكان لە توركیا دەكەن، بۆیە یەكیەتیی ئەورووپا زۆر خۆشحاڵە بەو هەنگاوانە و بە گەرمی پێشوازی لەو هەنگاوانە دەكات.
یەكیەتیی ئەورووپا هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە ئامادەیە بە هەموو شێوەیەك هاوكاری و پشتگیری لە هەوڵدانەكانی حكوومەتی توركیا و لایەنی كوردی بۆ بەئەنجامگەیاندنی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد بكات و، ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە قۆناخی چارەسەری و دانوستانەكانی نێوان حكوومەت و لایەنی كوردی دەستكەوتێكی زۆر گەورەیە بۆ دیموكراسیەتی توركیا و یەكیەتیی ئەورووپا بە گەرمی پێشوازی لەو پڕۆژەیاسایە دەكات.
هیوا ئەردەلان




