٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حكوومەت سوورە لەسەر ئەوەی توركیا پرسی كورد رزگار بكات

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info-  جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا (بەشیر ئاتالای) لە میانی گفتوگۆكانی كۆمسیۆنی كاروباری ناوخۆی پەرلەمانی توركیادا گوتی، حكوومەت پڕۆژەیاسا و پاكێجی نوێی بۆ قۆناخی چارەسەری پرسی كورد ئامادە دەكات.

 چوارشەممە كۆمسیۆنی كاروباری ناوخۆیی پەرلەمانی توركیا دەستی بە گفتوگۆكردن لە سەر ئەو پڕۆژەیاسایە كرد كە لەژێر ناوی چوارچێوەی یاسایی قۆناخی چارەسەریدا ئامادە كرابوو.

لە سەرەتای گفتوگۆكانی كۆمسیۆنەكەدا ناكۆكی و دەمەقاڵێ كەوتە نێوان نوێنەرانی هەدەپە و مەهەپەوە، بەڵام سەرۆكی كۆمسیۆن توانی بارودۆخەكە كۆنترۆڵ بكات.

دواتر جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا (بەشیر ئاتالای) رایگەیاند كە حكوومەت سوورە لەسەر ئەوەی كە توركیا پرسی كورد رزگار بكات و ئەمە یەكەمین پاكێج و پڕۆژەیاسایە، بەڵام دواپڕۆژەیاسا و پاكێج نییە، چونكە حكوومەت لە داهاتوویەكی نزیكدا پڕۆژەیاسا و پاكێجێكی نوێی دیكە لەو بارەوە ئامادە دەكات.

هەروەها گوتی: ئێستا خشتەیەكی كاتی و نەخشە رێگای قۆناخی چارەسەری دەستنیشان كراون و بە هەموو شێوەیەك هەوڵ بۆ ئەوە دەدەین كە بەپێی ئەو خشتە كاتییە و نەخشە رێگایە هەنگاوەكانمان بۆ بەرەوپێشەوەبردنی قۆناخی چارەسەری جێبەجێ بكەین.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار