٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆکە جەنگییە نوێکانی عێراق، سەرچاوەیان ئێرانە نەک ڕووسیا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گرووپی شارەزایانی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە لەندەن، لەسەر ئەو باوەڕەن کە، "سێ فڕٶکە جەنگییە نوێکەی عێراق کە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە کاتی نیشتنەوەیاندا وێنەی ڤیدیۆیی گرتوون، لە ئێرانەوە بۆ عێراق نێردراون نەک ئەوەی ڕایانگەیاندووە کە لە ڕووسیاوە هاتوون."

بەپێی زانیارییەکانی شارەزایانی پەیمانگای نێودەوڵەتیی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە لەندەن، کە چوارشەممە بلاوی کردووەتوە، سێ فڕۆکە جەنگییەکەی لەم یەکدوڕۆژی ڕابرد گەیشتنە عێراق، لە ئێرانەوە بۆ عێراق نێردراون، چونکە ئێرانیش وەک ڕووسیا بەڵێنی دا کە لە شەڕی دژبە جیهادییەکان هاوکاریی عێراق بکات.

بەپێی ڕۆژنامەی (حەیاتی لەندەنی)، زانیارییەکانی ئەو پەیمانگایە ئاماژە دەدەن کە، دوو ژمارە هەڵکەندراوەکەی سەر پەیکەری سێ فڕۆکەکە، هاوتای ئەو دواژمارانەن لە زنجیرە ژمارە دیارەکانی فڕۆکە ئێرانییەکان، ڕووکەشەکەیشی هەمان ڕووکەشە و دوو ژمارەکەیش بۆیە کراونەتەوە کە پێشتر هێمای ئێرانییان بەسەرەوە بووە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیمانگای لەندەن، ئەو سێ فڕۆکەیە فڕین و دواتر لە عێراق نیشتوونەتەوە، لە کاتێکدا پێنج فڕۆکەکەی پێشووتر، بە پارچەکراوی و لە ڕێی فڕۆکەیەکی بارهەڵگرەوە گەیەنراونەتە عێراق.

شارەزایانی پەیمەنگاکە هاوکات ئاماژە دەدەن کە، زۆربەی فڕۆکەکانی جۆری (سوخۆی 25) لە یەکەی فڕۆکەوانیی ئێران، لە فڕۆکەوانیی عێراقییەوەن، بەوپێیەی لە شەڕی کەنداودا لە ساڵی 1991، حەوت فڕۆکەی عێراقی بەرەو ئێران چوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار