هاوكاریكردنی پەنابەران لە لایەن دەزگای خێرخوازیی (بارزانی)-یەوە بەردەوامن
__2014_07_02_h14m31s41__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- لە درێژەی دابەشكردنی هاوكارییەكانی بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە كامپەكان و هاوكات پەنابەرانی پارێزگای مووسڵ لە كەمپی خازر، دەزگای خێرخوازیی (بارزانی) بەشێوەیەكی بەردەوام خۆراك و كەلوپەلی پێویستی جۆراوجۆریان بۆ دابین دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگاکە بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە خواردنی ئێواران كە پێكهاتووە لە مریشكی سووركراوە و بیبسی و نان، بۆ پەنابەرانی كەمپی خازری دابین کرد كە ئاوارەكانی پارێزگای مووسڵی تێدا نیشتەجێن و، لەو كۆمەكەدا زیاتر لە 400 خێزان سوودمەندبوون.
هاوكات لە درێژەی چالاكییەكاندا دەست كرا بە دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بەسەر خێزانەكاندا، هاوكات لە كەمپی باسرمە كە تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی (بارزانی) هەستا بە دابەشكردنی خۆراكی رۆژانە بەسەریاندا. لەلایەكی دیكەوە دەزگاکە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی مەسەلە، هەستا بە دابەشكردنی پێداویستیی ئافرەتانی كەمپی خازر، لەلایەكی دیكەوە لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا دەزگای خێرخوازیی (بارزانی) هەستا بە دابەشكردنی موبەریدە بەسەر 13 خێزانی كەمپی خازردا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
