ئەردۆغان، ئیحسانئۆغڵو و دەمیرتاش، بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار كێبڕكێ دەكەن

ئانکارا -KDP.info- بۆ جاری یەكەمە لە توركیا راستەوخۆ سەرۆکی کۆمار لە رێی دەنگدانی گشتییەوە هەڵدەبژێردرێ و تێیدا،ھەر سێ كاندید، سەرۆكی گشتیی ئاكپارتی و سەرۆكوەزیرانی ئێستای توركیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان)، سکرتێری گشتیی پێشووی رێکخراوی هەماهەنگی ئیسلامی (ئەكمەلەدین ئیحسانئۆغڵو) و ھاوسەرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گەلان (سەڵاحەددین دەمیرتاش) بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار كێبڕكێ دەكەن.
لە 28ی ئابی 2014،ماوەی سەرۆکكۆماری ئێستای توركیا (عەبدولڵا گول) كۆتایی دێ، كۆمیسیۆنی باڵا ھەڵبژاردنیش لە توركیا رێكەوتی خولی یەكەمی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆمار، لە 10ی ئابی 2014-دا ڕاگەیاند، ئەگەر ھەڵبژاردنەکە بۆ خولی دووەم بمێنێتەوە، لە 24ی ئابدا بەڕێوە دەچێ.
بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار، تا 3ی تەمووز سەعات 5:00 بە كاتی توركیا، ناوی کاندیدەکان قبووڵ دەكرێن.
ئەگەر تا 3-ی تەممووز كاندیدێكی دیكە دەستنیشان نەكرێن، ھەر سێ كاندید، سەرۆكی گشتیی ئاكپارتی و سەرۆكوەزیرانی ئێستای توركیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان)، سکرتێری گشتیی پێشووی رێکخراوی هەماهەنگی ئیسلامی (ئەكمەلەدین ئیحسانئۆغڵو) و ھاوسەرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گەلان (سەڵاحەددین دەمیرتاش) بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار كێبڕكێ دەكەن.




