٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. مانگی رابردوو 440کەس کوژراون

سەرچاوە: KDP.info
مووسڵ پاش تەقينەوە.. ئەرشيڤ

مووسڵ-تایبەت بەKDP.info- بە ھۆی دەستبەسەرداگرتنی پارێزگای مووسڵ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، مانگی رابردوو خوێناویترین مانگ بوو لەمساڵدا و تێیدا440کەس کوژران.

 

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بەkdp.infoی راگەیاند: لە ماوەی مانگی رابردوودا لە پارێزگای مووسڵ 440کەس کوژراون، لەو ژمارەیە 179-یان ھاووڵاتی سڤیلن و144چەکداری داعش و30پۆلیس و65سەربازیش ھەن.

 (سەعید مەموزینی) زیاتر گوتی، لە ناو کوژراوەکاندا 22ھاووڵاتی کوردیش ھەن.ھاوکات ڕوونیشی کردەوە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوویشدا ھەزارو174کەس کوژراون و مانگی حوزیران لەمساڵدا خوێناویترین مانگ بووە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار