٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەندكراوانی دۆزی كەجەكە ئازاد كران

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر -KDP.info- دادگای سزای گرانی دیاربەكر لە دوادانیشتنی خۆیدا لە بارەی دۆزی كەجەكەوە، 31 تۆمەتباری دیكەی ئەو دۆزەی ئازاد كرد.

رۆژی سێشەممە دادگەی سزای گرانی ژمارە دووی دیاربەكر دوادانیشتنی خۆی لە بارەی كەیسی سەرەكیی دۆزی كەجەكەوە ساز دا و دوای وەرگرتنی گوتەی 32 تۆمەتباری ئەو دۆزە، دادگە بڕیاری ئازادكردنی بۆ 31 تۆمەتبار دەركرد و بڕیاری بەردەوامبوونی بەندكردنی تۆمەتبارێكی دیكەی ئەو دۆزەی بە بیانووی ئەگەری رەشكردنەوەی بەڵگەكان دەركرد.

بەو بڕیارەی دادگەی ژمارە دووی سزای گرانی دیاربەكر، هەموو گیراوانی دۆزی كەجەكە ئازاد كران و تەنیا یەك گیراو لە چوارچێوەی ئەو دۆزەدا ماوە و چاوەڕوان دەكرێت ئەو گیراوەیش رۆژانی داهاتوو ئازاد بكرێت و بەو جۆرە بە یەكجاری كۆتایی بە دۆزی كەجەكە بهێنرێت.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار