٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی نەینەوا، داوا لە مالیكی دەكات مووچەی فەرمانبەرانی مووسڵ خەرج بكات

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا-KDP.info-  ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا داوای لە حكوومەتی بەغدا كرد كە چاو بە بڕیارەكەی بخشێنێتەوە سەبارەت بە مووچەی ئەو ناوچانەی كە كەوتوونەتە ژیر كۆنترۆڵی داعشەوە و دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەو شارە بكات. دووپاتیشی كردەوە كە ئەنجوومەنی پاریزگا رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ گەیاندنی ئەو مووچەیە بە فەرمانبەرانی مووسڵ.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا(بەشار كیكی) بۆ KDP.info راگەیاند "لە ئیستادا رەوشی مرۆیی شاری مووسڵ و ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی داعش و گرووپە چەكدارەكانی دیكە زۆر خراپە."

 (كیكی) گوتیشی "خواردەمەنی لەو شارە بە تەواوەتی كەمی كردووە و ڕەوشی كارەبایش خراپە، شانبەشانی گرانیی نرخی شمەك و كاڵاكان لە بازاڕی مووسڵ."

(كیكی) هاوکات داوای لە حكوومەتی بەغدا كرد كە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە مووچەی فەرمانبەرانی مووسڵ دابین بكات و چاو بە بریارەكەیدا بخشێنێتەوە سەبارەت نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو ناوچانەی كە ئیستا گۆڕەپانی پرۆسە سەربازییەكانن لەنیوان سوپای عێراق و داعش. جەختیشی كردەوە كە ئەنجوومەنی پاریزگا ئامادەیە رێوشیوینی پێویست بگریتە بەر بۆ گەیاندنی ئەو مووچانە بە فەرمانبەرانی مووسڵ.

جێگەی ئاماژەیە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە 24 ی مانگی حوزێرانی رابردوو بریاری دا بە راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو ناوچانەی كە كەوتوونەتە ژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی داعشەوە و خەرجكردنەوەی لە پاش كۆتاییهاتنی پرۆسە سەربازییەكان و گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانە بۆ ژێر دەسەڵاتی بەغدا ددەست پێ دەکاتەوە.

لە 10 حوزەیرانی رابردوویش چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) دەستیان بەسەر شاری مووسڵ و چەند ناوچەیەكی دیكەی عێراقدا گرت و سوپای عێراقیش لەو ناوچانە كشایەوە، لەئیستایشدا پرۆسە سەربازییەكان لە پارێزگا سوننەنشینەكانی عێراق بەردەوامن.

 

دڵشاد حوسێن

هەواڵی پەیوەندیدار