ئاكەپە (رەجەب تەییب ئەردۆغان)ـی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا دەستنیشان كرد
__2014_07_01_h16m3s35__BA.jpg)
ئانكارا -KDP.info- پارتیی داد و گەشەپێدان، بە فەرمی (رەجەب تەییب ئەردۆغان)ـی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا دەستنیشان كرد.
لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی توركیادا بۆ دەستنیشانكردنی پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا كە بڕیارە خۆلی یەكەمی هەڵبژاردنی 10ـی مانگی ئاب ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆ پارتیی داد و گەشەپێدان لە ئانكارا كۆبوونەوەیەكی ساز كرد.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتیی داد و گەشەپێداندا بە واژۆی هەموو ئەندام پەرلەمانەكانی ئەو حزبە، سەرۆكوەزیرانی توركیا و سەرۆكی گشتیی ئاكەپە (رەجەب تەییب ئەردۆغان) بۆ پۆستی سەرۆككۆماری دەستنیشان كرا.
پێشتریش هەر یەك لە مەهەپە و جەهەپە پاڵێوراوێكی هاوبەشیان بە ناوی (ئەكمەلەددین ئیسحان ئۆغڵوو) دەستنیشان كردبوو، بەڵام بە هۆی ناڕەزایەتییەكانی نێو جەهەپەوە بڕیارە جەهەپە پاڵێوراوێكی دیكە دەستنیشان بكات و پارتیی دیموكراتیكی گەلانیش (سەڵاحەددین دەمیرتاش)ـی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان كردووە.
هیوا ئەردەلان




