٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی رادەگەیەندرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -تایبەت بە kdp.info- گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی رابگەیەندرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (هاجەر داوود ئەحمەد)، بە kdp.infoـی راگەیاند، "قوتابیانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی ئاگادار دەكەینەوە كەوا ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی تاقیكردنەوەی نیشتمانی رادەگەیەندرێت".

(هاجەر داوود) گوتیشی، "قوتابیان دەتوانن بۆ وەرگرتنی ئەنجامەكان سەردانی ماڵپەری وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكان بكەن".

ئەمەی خوارەوە ئەدرێسی ماڵپەرەكانە:

www.moe-krg.com

www.azmoonakan.org

facebook /MOE.KRG.official

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار