٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وردەكاریی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -تایبەت بە kdp.info-پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان  دەڵێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا تەنیا ئەندامان سوێندی یاسایی دەخۆن و ئەستەمە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (د. عەرەفات كەرەم)، بە kdp.infoـی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆ ببێتەوە و كارنامەی كۆبوونەوەیش سوێندخواردنی یاسایی ئەندامان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتییە، بەڵام لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەستەمە دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژێردرێت، چونكە تاوەكو ئێستا هیچ رێككەوتنێك نەكراوە.

(د. عەرەفات كەرەم) گوتیشی: "دەكرێت بەپێی دەستوور دانیشتن بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بە كراوەیی بمێنێتەوە و ئەو كاتیش بۆ ماوەی 15 ڕۆژ درێژ بكرێتەوە، بەڵام ناكرێ لەو ماوەیە زیاتر درێژ بكرێتەوە".

بەپێی زانیارییەكان، (مەهدی حافز) بەتەمەنترین پەرلەمانتارە و سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەكات.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار