مووسڵ.. پەنجا چەکداری داعش کوژران

مووسڵ- تایبەت بەKDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەکانی سوپای عێراق لەلای چەپی شاری مووسڵەوە بنکەیەکی بارەگای سەرەکیی داعشیان بۆردوومان کرد، لە ئاکامدا 50 چەکدار کوژران کە یەکێکیان پلەی فەرماندەی ھەیە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە KDP.INFOی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکەکانی سوپای عێراق لەلای چەپی شاری مووسڵ لە گەڕەکی زوببات، بارەگای سەرەکیی چەکدارانی داعشیان بۆردوومان کرد، لە ئاکامدا 50 چەکداری کوژران کە فەرماندەی چەکدارنی ئەو ناوچەیەیشی تێدایە بە ناوی (ئەیمەن ئەفغانی).
سەعید مەموزینی گوتیشی: ماوەی دوو رۆژە فڕۆکەکانی سوپای عێراق بە بەردەوامی بنکەکانی چەکدارانی داعش بۆردوومان دەکەن.
بڵندئیبراھیم




