٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبدوڵلا گوول: من نابمەوە سەرۆككۆماری توركیا

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا -kdp.info-(عەبدوڵڵا گوول) لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیاوە رایگەیاند، "جارێكی دیكە من خۆم بۆ ئەو پۆستە كاندید ناكەمەوە".

سەرۆككۆماری توركیا (عەبدوڵلا گوول)، دوای ئەنجامدانی دیدارێك لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی توركیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان)ـدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیا گوتی، "من پێش هەڵبژاردنی 30ـی ئادار بڕیاری خۆم داوە و جارێكی دیكە خۆم بۆ پۆستی سەرۆككۆماری كاندید ناكەمەوە".

(گوول) هەروەها گوتی، "لە دیدارەكەماندا لەگەڵ (رەجەب تەییب ئەردۆغان) بە بەرفراوانی باسمان لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیا و هەڵبژاردنی گشتیی ساڵی 2015ـی توركیا كردووە و چەندین بڕیاری گرنگیشمان داوە. من پێشتریش ئاماژەم دابوو كە نابمەوە سەرۆككۆماری توركیا، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە كە دەست لە كاروباری سیاسی بكێشمەوە."

بڕیارە سبەینێ سێشەممە پارتیی داد و گەشە پێدان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا پاڵێوراوی خۆی كە (رەجەب تەییب ئەردۆغان)ـە بە فەرمی ئاشكرا بكات و هەر یەك لە جەهەپە و مەهەپەیش پاڵێوراوێكی هاوبەشیان دەستنیشان كردووە و (سەڵاحەددین دەمیرتاش)ـیش پاڵێوراوی هەدەپە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیایە.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار