داعش دەوڵەتی ئیسلامیی ڕاگەیاند و هۆشدارییش دەدات "پاساوی پەیمان پێنەدانی قبووڵ ناکڕێت"

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژ بە ناوی داعشەوە (ئەبو محەممەد عەدنانی)، دامەزراندنی دەوڵەتی خەلافەی ئیسلامی بە ناوی (دەوڵەتی ئیسلامی)، بەبێ پاشگری عێراق و شام ڕایگەیاند و وەک ئەو دەڵێت دەبێت بە دەوڵەتی سەرجەم موسڵمانانی جیهان و (ئەبوبەکر بەغدایی)-یش خەلەفەکەی دەبێت.
لە تۆمارێکی دەنگیدا کە هەڵگری "ئەمە پەیمانی خوایە" و لەسەر زاری عەدنانییەوە ڕاگەیەنرا: "ئەمە بەیداخی دەوڵەتی ئیسلامییە، بەیداخی یەکیەتییە و... پێویستییەکی سەردەمە."
ئەو دەڵێت "ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی کۆ بووەتەوە و لەم بابەتەی کۆڵیوەتەوە و دەوڵەتی ئیسلامی تەواوی بنەماکانی خەلافەتی هەیە و هیچ بەربەست و پاساوێکی شەرعییش بۆ دانەمەزراندنی نییە.. هەر بۆیە بڕیار درا بە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی و پەیمانیش بە شێخی جیهادکاری جیهان دا خەلیفەی دەوڵەت بێت."
عەدنانی هاوکات پەیامی دەوڵەتی ئیسلامی ئاراستەی کۆی گرووپ باڵە ئیسلامییەکان، هاوکات سەرکردە و پاشاکان لەسەر ڕووی زەوی دەکات، تەقوای خوا بکەن و هێچ پاساوێکی شەرعییان لێ قبووڵ ناکرێ لە پشتیوانی نەکردن و سەرنەخستنی ئەو دەوڵەتە."




